چارەنووسی دوو مێرمنداڵی دەستەبسەر کراوی مەریوانی نادیارە

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی حەفتەیەک لە دەستبەسەر کرانی دوو مێرمنداڵی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە مەریوان چارەنووسیان نادیارە.

٢٦ ڕێبەندان ٢٧١٩، ٢٢:٥٨

 

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی حەفتەیەک لە دەستبەسەر کرانی دوو مێرمنداڵی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە مەریوان چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی ٨ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی دوو مێرمندانی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شارەدێی ”نێ“ سەر بە شاری مەریوان بە ناوەکانی ”ئوسامە بامداد“ کوڕی ئارام و ”حەمید ئەژدەری“ کوڕی مەحموود، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەر دەست دا نییە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا بنەماڵەی ئەو دوو مێرمنداڵە هەوڵێکی زۆریان داوە هەتا لە چارەنووسی ڕۆڵەکانیان و شوێنی ڕاگیریانیان ئاگادار ببنەوە، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.

ئوسامە بامداد و حەمید ئەژدەری ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٨ی فێوریەی ٢٠٢٠)، لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لە کلوبێکی وەرزشی و بە بێ نیشان دانی بەڵگەی یاسایی، دەستبەسەر و لەکاتی دەستبەسەر کران ئازار و ئەشکەنجە درابوون.

ئەو دوو مێرمنداڵە کە هەردوویان تەمەنیان ١٦ ساڵ بووە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە