هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا و دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ کە سەرەتایی مانگی پووشپەری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و بە مە

٢٨ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٤:١٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ کە سەرەتایی مانگی پووشپەری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەستبەسەر و رەوانەی بەندیخانە کراوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە “سەید وەهاب عەلیزادە” کوڕی سەید ئیبراهیم و خەڵکی ئاوایی “بێژاوێ”ی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکان دەستبەسەر و  بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی سێ ساڵەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کراوە.

سەید وەهاب عەلیزادە، رۆژی یەکشەممە ٩ی پووشپەری ٢٧١٩(٣٠ی ژوئەنی ٢٠١٩) لەلایەن هێزە کانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆوە دەستبەسەر کراو دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتیەی خەڵکی شنۆ دواتر لەلایەن دادگای شۆرشی ئورمیە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا کە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگا وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە