گوشاری بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە بۆ سەر بەندکراوان بە مەبەستی بەشداری لە هەڵبژاردنەکان

هەنگاو: بەرپرسی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە هەڕەشەی لە بەندکراوانی ئەو بەندیخانەیە کردووە کە ئەگەر بەشداری هەڵبژاردنەکان نەکەن، ئ

٢٩ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١١:٠٠

 

هەنگاو: بەرپرسی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە هەڕەشەی لە بەندکراوانی ئەو بەندیخانەیە کردووە کە ئەگەر بەشداری هەڵبژاردنەکان نەکەن، ئەوا لە مافی مرەخەسی و ئازادی بەمەرج بێ بەش دەبەن.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە بەندیخانەی ئورمیەوە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو نێردراوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە بە تایبەت ”سوهرابی“ بەرپرسی گشتیی بەندیخانە هەڕەشەی لە بەندکراوان کردووە و وتوویە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی یازدەهەممین خولی پەرلمانی ئێران ناچارییە و دەبێ هەموو بەشداری بکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، سوهرابی بە بەندکراوەکانی وتووە کە بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارە بۆ ئێمە زۆر گرینگە و ئەگەر بەشداری نەکەن ئەوا سزا دەدرێن.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی سوهرابی وتوویە کە ئەگەر لە هەڵبژاردنەکان بەشداری نەکەن، لە مافی مرەخەسی، مرەخەسی دەرمانی و تەنانەت ئازادی بەمەرج بێ بەش دەبن.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە