دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە سنە و دیواندەرە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی سنە و دیواندەرە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

٣٠ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٣:١١

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی سنە و دیواندەرە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر  کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشممە ٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (١٨ی فیوریەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی فەرهاد مورادی” خەڵکی گوندی “نرگسڵە” دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستووەتەوە.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ خستنەڕووی هیچ جۆرە بەلگەیەکی دادوەری فەرهاد مورادییان دەستبەسەر و هۆکاری دەستەبسەر کرانیان بە بنەماڵەکەی ڕانەگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی بەفرانباری ٩٨ (٥ی فێوریەی ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “ئەمیر گوەیلی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و چارەنەووسی نادیارە.

ناوبراو برای ئەکبەر گوەیلی، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنەیە کە مانگی سەرماوەز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە و هێشتا ئازاد نەبووە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە