چارەنووسی خالید باباخانی نادیارە

هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان کە بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ بایکۆتی یازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەر

١ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١١:٣٩

 

هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان کە بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ بایکۆتی یازدەهەمین خولی  هەڵبژاردنەکانی پەرلمانی ئێران دەستبەسەر کرابوو، ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ بە سەر دەستەبسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی ڕوانسەر بە ناوی ”خالید باباخانی“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە، چارەنووسی ناوبراو ناڕوونە و بەدوادچوونی بنەماڵەکەی لەوبارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.

خالید باباخانی کوڕی عەزیز، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (١٠ی فیوریەی ٢٠٢٠) لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە شوێنی کارەکەی خۆی (سەرتشخانە) دەستبەسەر کراوە.

پێشتر سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاندبوو کە ، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی ”هاندانی خەڵک بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی یازدەهەمین خولی پەرلمانی ئێران“ دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە