د. ئومید مودەڕسی مانگێکە دەستبەسەر کراوە

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک بە سەر دەستبەسەر کرانی د. ئومید مودەڕسی، یەکێک لە چالاکانی مافی مرۆڤی خەڵکی مەریوان سەر بە پارێزگای سنە، چارەنووسی نادیارە.

٢ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٢١:٤١

 

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک بە سەر دەستبەسەر کرانی د. ئومید مودەڕسی، یەکێک لە چالاکانی مافی مرۆڤی خەڵکی مەریوان سەر بە پارێزگای سنە، چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک لە دەستبەسەر کرانی د. ئومید مودەڕسی، ناوبراو بۆ سنە گوازراوەتەوە و هێشتا چارەنووسی نادیارە.

د. ئومید مودەڕسی، ددانپزشک و چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان ڕۆژی شەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٢٢ی ژانویەی ٢٠٢٠) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لە شوێنی کارەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی مودەڕسی لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ناوەندە ئەمنییەکان گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵەی ناوبراو کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دەستبەسەر کرانی د.مودەڕسی بە درۆ بخەنەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە