خۆکوشتنی ١٦ هاووڵاتیی کورد لە مانگی فێوریەی ٢٠٢٠ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی فێوریە دا لانیکەم ١٦ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە چوار ک

١٠ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٣:١٠

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی فێوریە دا لانیکەم ١٦ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە چوار کەستان تەمەنیان ژێر ١٦ ساڵ بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی فێوریەی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ١٦ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە بە بەراوەرد لە گەڵ مانفی ژانویە ٦ حاڵەت واتە ٣٧٪ کەمی کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو مانگەدا ١٠ پیاو و ٦ ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٤ کەسیان (دوو کوڕ و دوو کچ) ژێر ١٦ ساڵ بووە.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای کرماشان: ١٠ حاڵەت (٦ پیاو و ٤ ژن)

پارێزگای کوردستان: ٣ حاڵەت (٣ پیاو)

پاێزگای ئورمیە: ١ حاڵەت (١ پیاو)

پارێزگای ئیلام: ٢ حاڵەت (١ پیاو و ١ ژن)

 

شێوەی خۆکوشتن

خۆهەڵواسین: ١١ حاڵەت (٧ پیاو و ٤ ژن)

خواردنی حەب: ٣ حاڵەت (٢ پیاو و ١ ژن)

کەڵک وەرگرتن لە چەک: ١ حاڵەت (١ پیاو)

خۆسووتاندن: ١ حاڵەت (١ ژن)

 

هۆکارەکانی خۆکوشتن

کێشەی خێزانی: ١٢ حاڵەت (٨ پیاو و ٤ ژن)

هەژاری: ١ حاڵەت (١ پیاو)

هۆکاری سیاسی: ١ حاڵەت (١ پیاو)

کێشەی دەروونی: ٢ حاڵەت (٢ ژن)

 

ناسننامەی ١٤ کەس لەوانەی کە خۆیان کوشتووە لە ناوەندی ئاماری هەنگاو تۆمار کراوە و تەنیا ناسنامەی ٢ حاڵەت کە ماڵپەڕە حکوومەتییەکان بڵاویان کردووەتەوە، بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە