مامۆستایەکی ژن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

٩ ڕەزبەر ٢٧١٦، ٢٣:٤٨
هەنگاو: مامۆستایەکی ژن کە زیاتر لە دوو دەیە لە قوتابخانەکانی شاری پیرانشار وانەی وتووەتەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٧ی خەرمانان، ژنێکی تەمەن ٤٦ ساڵ بەناوی “پەروین مامەندی” لە شاری پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەواڵنیری “هەنگاو” لە پیرانشار لەوبارەوە وتی ” پەروین ماوەی ٢٢ ساڵ مامۆستا بووە و دوو ساڵ بەر لەئێستا خانەنشین کراوە”. هەتا ئێستا هۆ یان هۆکاری خۆکوژی ئەو ژنە مامۆستایە کە لەرێگای خۆهەلواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بۆ “هەنگاو” روون نەبووەتەوە. بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری”هەنگاو”، لەسەرەتای مانگی سیپتامبرەوە (١١ی خەرمانان هەتا ئێستا) ٤ ژنی کورد لەشارەکانی پیرانشار، سەقز و دیواندەرە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە