کوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتی مەدەنی لە ئورمیە

٩ خەرمانان ٢٧١٥، ١١:٥٤
هەنگاو: تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ئۆتۆمبێلێکی نەفەر هەڵگر، کوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتی کوردی لێکەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە “هەنگاو”، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٨ی خەرمانان، هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئورمیە تەقەیان لە ئۆتۆبێلێکی نەفەر هەڵگر کرد و لەئاکامدا دوو هاووڵاتی کورد بوونە قوربانی. بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە ئەرکان سەعیدی کوڕی شەوقی دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە و کوڕەمامی ناوبراو بەناوی “بێهزاد محەممەدنژاد” بە توندی بریندار بووە. هەواڵنێری “هەنگاو” لە ئورمیە رایگەیاند کە بێهزاد سەرەڕای ئەوەی کە بە توندی بریندار کراوە لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. ئەو دوو هاووڵاتییە وکردە خەڵکی گوندی “گێچێ”ی ناوچەی سۆما و برادۆستی ئورمیە بوون کە لەلایەن هێزەکانی جێگیر لە پاسگای “هەشتیان” تەقەیان لێکراوە. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لەسەرەتای مانگی سێپتامبرەوە(١١ی خەرمانان) ٣ هاووڵاتیی مەدەنی بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەتی و ئینتزامییەکانی پاریزگای ئورمیەوە گیانیان لەدەست داوە و یان بریندار بوون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە