له شاری كرماشان‌دا ٧٠٠ منداڵی كار و سه‌رشه‌قام هەیە کە لەو ڕێگایەوە ژیانی خۆیان بەسەر دەبەن.
به‌پێی راپۆرتێك كه له ماڵپه‌ڕی مێهره‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بێهزیستیی پارێزگای كرماشان ده‌ڵێ له شاری كرماشان‌دا ٧٠٠ منداڵی كار، واتە كرێكاری سه‌ر شه‌قام له‌و شاره‌دا هه‌ن.
ئومید كه‌ریمی به‌رپرسی گشتیی بێهزیستیی پارێزگای كوردستان له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ منداڵانی سه‌ر شه‌قام له‌وانه‌یه ته‌نیا منداڵی كار، بێكه‌س و كار، خاوه‌ن دایك و بابی خراپ یان له شه‌قامه‌كاندا به‌ره‌ڵا كرابن.
به‌پێی یاساكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، بێهزیستیی ئه‌ركی پێڕاگه‌یشتن و به‌دواداچوون بۆ ئه‌م پرسه‌ی پێ ئه‌سپێردراوه و به‌پێی ئاماره فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كان، له ئێران‌دا ئه‌م دیارده‌یه به‌رده‌وام روو له زۆربوونه.
پارێزگای كرماشان به هۆی به‌رزبوونی رێژه‌ی بێكاری و كهمداهاتیی دانیشتوانی ئه‌م پارێزگایه، رێژه‌ی هه‌ژاری و خه‌ساری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وام روو له زۆربووندایه. بۆیه ئه‌گه‌ری زۆره كه ئاماری ٧٠٠ منداڵی سه‌رشه‌قام و كرێكار زۆر له رێژه راسته‌قینه‌كه‌ی كه‌متر بێ.
به پێی ئامارێكی نافه‌رمی، ته‌نیا له تاران‌دا زیاتر له بیست هه‌زار منداڵی كار و سه‌رشه‌قام هه‌یه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئێران به یه‌كێك له وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند و ستراتیژی له باری ئابوورییه‌وه داده‌نرێ و پوتانسیه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه هه‌ژاری له‌م وڵاته‌دا بنبڕ بكات، به‌ڵام به هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئه‌م رێژیمه‌وه دۆخی ژیان له ئێران‌دا به‌رده‌وام به‌ره‌و خرابتر بوون ده‌چێ.
پارێزگاكانی كوردستانیش له‌چاو ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران، له‌باری ئابوورییه‌وه له دۆخێكی زۆر خرابتردان و له نێو كوردستانیشدا پارێزگای كرماشان و ئیلام، ئاستی بێكاری و هه‌ژاری زۆر له به‌شه‌كانی دیكه به‌رزتره و هه‌ر به‌م هۆیشه‌وه خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رچاوتره.