هاووڵاتییەکی کورد سزای ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە

١ بانەمەڕ ٢٧١٦، ١٨:٢٢
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ماکۆ لەلایەن دەزگای دادوەری حکومەتی ئیرانەوە سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. 
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە “هەنگاو”، لەماوەی رۆژانی رابردوودا محەممەد بۆرکی میلان ، هاووڵاتی کوردی خەڵکی ماکۆ سزای ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە. هەواڵنیری “هەنگاو” لە ئورمیە لەوبارەوە وتی “برۆکی میلان بە تۆمەتی ” هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزێسیۆنی ئێران” و لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە ئەو سزایەی بەسەردا سەپاوە. محەممەد برۆکی میلان خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی شاری ئورمیەوە دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازرایەوە. ناوبراو لەئیستادا لە بەندی ١٠ی زیندانی ناوەندی ئورمیە کە تایبەتە بە زیندانیانی پەیوەندیدار بە تاوانەکانی تایبەت بە ماددە سڕکەرەکان، راگیراوە. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لەسەرەتای مانگی سێپتامبرەوە(١١ی خەرمانان) ٣، دادگاکانی حکومەتی ئیران ٨ هاووڵاتی کوردیان بە ١١٠ مانگ زیندان سزا داوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە