تەقەینەوەی مین لە سەردەشت دوو قوربانیی لێکەوتەوە
١٧ ڕەزبەر ٢٧١٦، ٢٢:٢٥
هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لەناوچە سنوورییەکانی سەردەشت، دوو کەس لە مینهەڵگرەکانی ئەو ناوچەیە بوونە قوربانی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەنگاو، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٥ی رەزبەر (٦ی ئۆکتۆبر)، بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچهی سەردەشت، دوو مینهەڵگر بە ناوەکانی "عەلی عەلی کەرەمی" و "محەممەد ئیبراهیمی" بوونە قوربانی.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاو بوونەتەوە، ئەو دوو هاووڵاتییە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان کراون.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری "هەنگاو"، لەماوەی حەفتەی رابردوودا ٣ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.