هەنگاو ناسنامەی ١٤ دەستبەسەرکراوی بۆکان بڵاو دەکاتەوە
١٨ ڕەزبەر ٢٧١٦، ١١:٠٨
هەنگاو: لەماوەی رۆژانی رابردوودا هێزە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئێران دەستیان داوە بە رەشبگیری چالاکانی مەزهەبی شاری بۆکان و دەیان کەسیان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەنگاو،رۆژی پێنجشەممە ١٥ی رەزبەر(٦ی ئۆکتۆبر)، هێزە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئێران بەشێوەیەکی سیستماتیک هێرشیان کردە سەر چالاکانی مەزهەبی شاری بۆکان و دەیان کەسیان دەستبەسەر کرد.
هەواڵنیری "هەنگاو" لەشاری بۆکان" ناسننامەی ١٤ کەس لەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون مەلاحەسەن فەتحی، موختار ساڵحی، محەممەد ساڵحی، کەماڵ ئاسوار،بێهزاد ئاسوار، بەهرام ئاسوار، هیوا ئاسوار، ئەمین مەحموودی، شاهین مەحموودی،عەبدولغەفوور ئاسوار، هەژار فارۆقی، یەعقوب نوورە، کەماڵ ئیقدام و عەلی ئیقدام راگەیاندووە.
یەکێک لە نزیکانی موختار ساڵحی لەلێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی "هەنگاو" وتی " هێزە ئەمنیەتییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییانە بێ رێزییان بە بیر و باوەڕی ئەو کەسانە کردووە و داویانەتە بەر لێدان و کوتان".
سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاندووە کە لەو رەشبگیریەدا ٤٠ هاووڵاتی کورد دەستبەسەر کراون، بەڵام "هەنگاو" نەیتوانیوە ناسنامەی ئەو ٤٠ کەسە بدۆزێتەوە و تەنیا شووناسی ١٤ هاووڵاتی بۆ "هەنگاو" روون بووەتەوە.