لەمانگی سێپتامبر ١٥ هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دراون

١٨ ڕەزبەر ٢٧١٦، ١٢:٠٥
  هەنگاو: لەماوەی یەک مانگدا سزای سێدارەی ١٥ هاووڵاتیی کورد کە یەکێکیان ژن بووە لە زیندانەکانی ئێران بەڕێوە چووە.   بەپشتبەستن بە ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی "هەنگاو"، لەماوەی مانگی سێپتامبر (ئەیلوول) سزای سێدارەی ١٥ هاووڵاتیی کورد لە چوار زیندانی ئێران بەڕێوە چووە. بەپێی ئەو ئامارانە ١٤ هاووڵاتی بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان لەسیدارە دراون و هاووڵاتییەکیش بە تۆمەتی "قەتڵی ئەنقەست" ئەو سزایە بەسەردا سەپاوە. ئەو ١٥ هاووڵاتییە کوردە خەڵکی شارەکانی ئورمیە( ٨ کەس)، کرماشان( ١ کەس)، مەهاباد(١ کەس)، سەردەشت(٣ کەس) و کامیاران(١ کەس) بوون کە لە زیندانەکانی خوڕەم ئاوا، ئورمیە، تەورێز و تەبەس لەسێدارە دراون.   جێگای ئاماژەیە کە ژنێک بەناوی "مەلەک نووری" خەڵکی کرماشان لەنێو ئەو کەسانەدایە ، کە هاوڕێ لەگەڵ هاوژینەکەی بەناوی "بێهنام پیرکوهزادەگان" و ٦ کەسی دیکە بەتۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو و رێکەوتی ٢٩ی ئۆکتۆبر (٧ی رەزبەر)، سزاکەیان لە زیندانی دەریای ئورمیە بەڕێوە چوو.   sedare

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە