خۆکوژی ٦ ژن و کوژرانی کچێک لەمانگی رابردوودا
١٨ ڕەزبەر ٢٧١٦، ١٣:٥٩
هەنگاو: لەماوەی مانگی نۆهەمی ئەمساڵی زایینی (سێپتامبر) ٦، ژن و کچ لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و کچێکیش کوژراوە.
بەپشتبەستن بە ئاماره تۆمارکراوهكانی ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی "هەنگاو"، لەماوەی مانگی سێپتامبردا ٦ ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ماڵپەڕی هەنگاو شووناسی ئەو ٦ کەسە بەشێوەی خوارەوە بڵاو دەکاتەوە ؛
"مریەم . م" خەڵکی سەقز، "ئەدیبە . ز" خەڵکی ساحیب"، " ح . س" تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە، " پەروین مامەندی تەمەن ٤٦ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، هەستی رەهبەر تەمەن ١٤ ساڵ و خەڵکی سەقز و ئەفسانە ئەحمەدنژاد تەمەن٢١ ساڵ و خەڵکی بۆکان.
لەو ٦ کەسە دوو کەسیان خوێندکاری قوتابخانە، کەسێکیان مامۆستا و کەسێکیشیان خوێندکاری زانکۆ بووە.
بە پشت بەستن بە ئامارەکە ژنان و کچان لەسێ حاڵەتدا بەهۆی خۆ هەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و دوو کەسیش لەرێگای خۆسووتاندن و کەسیکیش لە رێگای خواردنی حەبەوە خۆی کوشتووە.
هەروەها لە رۆژی یەکەمی مانگی سێپتامبر، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی دیواندەرە کە شووناسی بۆ "هەنگاو" روون نەبووەتەوە، بەدەستی گەنجێکی خەڵکی مەریوان و لەرێگای چەکەوە کوژرا.