چالاكانی كه‌مپه‌ینی نا بۆ تانكری مه‌رگ به دانانی بارمته ئازاد كران
١٨ ڕەزبەر ٢٧١٦، ١٧:١٩
هه‌نگاو: چالاكانی كه‌مپه‌ینی نا بۆ تهنكری مه‌رگ هه‌ركامه و به دانانی بارمته‌ی ٥٠ میلیۆن تمه‌نی له به‌ندیخانه ئازاد كران.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به هه‌نگاو، چوار كه‌س له چالاكانی نا بۆ تانكه‌ری مه‌رگ به ناوه‌كانی سه‌یران خورنكا، ئارتین حه‌سه‌نزاده، به‌هاره عارفی شێخ و رۆژین ره‌زایی رۆژی پێنج شه‌ممه ١٥ی ره‌زبه‌ر له‌لایه‌ن هێزی ئهمنییهتییهكانی رێژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و سیستمی دادوه‌ریی مه‌ریوان بۆ هه‌ركام له‌و به‌ندكراوانه داوای دانانی بارمته‌ی ٥٠ میلیۆن تمه‌نیی كردبوو.
ئه‌م چالاكانه پاش رووداوه‌كانی جاده‌ی نێوان مه‌ریوان \ سنه كه تانكره نه‌وته‌كانی هه‌نارده‌كراوی باشووری كوردستان هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و رووداوانه بوون و چه‌ند كه‌س له‌و رووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ست دا و ناله‌باریی جادهكانیش به‌گشتی به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی پێكدادان و گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتیان به‌ئه‌ژمار دێت، ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی له‌هه‌مبه‌ر بارودۆخی ناله‌باری رێگاوبان و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه بوو به ناڕه‌زایه‌تیی گشتیی شاری مه‌ریوان و له ئاكامدا وه‌زیری رێگاوبانی رێژیمی ناچار كرد سه‌ردانی پارێزگای سنه بكات و له‌و پێوه‌ندییه‌دا بڕیاری چاكسازی بدات.