کوردستان: لە یەک مانگدا ته قینهوهی مین ٩ قوربانیی لێكهوتهوه
١٨ ڕەزبەر ٢٧١٦، ١٧:٣٠
هەنگاو: پاش نزیکەی سێ دەیە لە تەواو بوونی شەڕی ماڵوێرانکەری ئێران و عێراق، مینە چێندراوەکانی ئەو شەڕە هێشتا لە کوردستان قوربانی دەگرێت.
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکانی ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی "هەنگاو"، لەماوەی مانگی سێپتامبردا، ٩ هاووڵاتیی کورد لەرۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی.
لەو رێژەیە، هاووڵاتییەک بەناوی محەممەد خەڵکی سەردەشت گیانی لەدەست داوە و ٨ هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.
منداڵان زۆرترین قوربانیانی مین بوون و ٦ منداڵی ژێر تەمەن ١٥ ساڵ لەو مانگەدا بوونەتە قوربانی و هەروەها لەو ٩ حاڵەتە، ٤ حاڵەتی لە سەوڵاوا، ٣ حاڵەت لە سەردەشت و ٢ حاڵەت لە قەسری شیرین تۆمار کراوە.
هەروەها ٣ کەس لەو قوربانیانە کۆڵبەر بوون کە رێکەوتی ١٦ خەرمانان لە سەوڵاوا بوونەته قوربانی.