لاوێکی سەقزی سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

١٨ ڕەزبەر ٢٧١٦، ١٩:٤٣
هەنگاو: لاوێکی خەڵکی شاری سەقز دوای دوومانگ راگیران لە بەندیخانەی ئەو شارە، سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.   بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "هەنگاو"، لەماوەی رۆژانی رابردوودا لاوێکی سەقزی بەناوی "ئیقباڵ زارع ڕاد" لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای ٥ ساڵ زیندانی تەعزیریی بۆ بڕاوەتەوە.   بە وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، دادگای شۆڕشی شاری سەقز بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزێسیۆنی حکومەتی ئێران، ئەو سزایەی بەسەر ئیقباڵ زارعی ڕاددا سەپاندووە.   ئەو لاوە کوردە سێ مانگ بەر لە ئێستا لە گۆڕەپانی هەڵۆی شاری سەقز و لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراو و لەوکاتەوە هەتا ئێستا لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقز راگیراوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە