دەستبەسەرکرانی ٢٣ هاووڵاتیی کورد لە مانگی سێپتامبر
١٨ ڕەزبەر ٢٧١٦، ٢٠:١٧
هەنگاو: لەدرێژەی گوشار بۆ سەر هاووڵاتیانی کورد و رەشبگیریی چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لەماوەی مانگی رابردوودا ٢٣ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون کە تەنیا ٢ کەسیان ئازاد کراوە.
بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی "هەنگاو"، لەماوەی مانگی سێپتامبردا ٢٣ هاووڵاتیی کورد لەشارەکانی سەقز، ئورمیە، بانە، سەردەشت، بۆکان، ئیلام و مەهاباد دەستبەسەر کراون.
شووناسی ئەو ٢٣ کەسە کە لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی "هەنگاو"دا تۆمار کراوە لە خشتەی خوارەوەدا هاتووە.
بەپێی هێڵکاری خوارەوە زیاترین رێژەی گیراون خەلکی شاری بۆکانن کە ٩ حاڵەت لە خۆ دەگرێت، شاری سەقز بە ٥ حاڵەت، ئورمیە ٣ حاڵەت، مەهاباد و سەردەشت هەرکامەیان ٣ حاڵەت، ئیلام و بانەش هەرکامەیان بە ١ حاڵەتی دەستبەسەر کردن لە هێڵکاری خوارەوە نیشان دەدرێت.