سزای ٨٦١ مانگ زیندان بەسەر ١٥ چالاکی سیاسی کورددا سەپا

١٨ ڕەزبەر ٢٧١٦، ٢١:٤٣
هەنگاو: لەماوەی مانگی سێپتامبردا، دادگاکانی رێژیمی ئێران زیاتر لە حەوت دەیە سزای زیندانیان بەسەر ١٥ چالاکی سیاسی کورددا سەپاندووە.   بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ناوندی ئاماری ماڵپەڕی "هەنگاو"، لەماوەی مانگی رابردوودا ١٥ هاووڵاتیی کورد لەلایەن دادگاکانی ریژیمی ئێرانەوە سەرجەم سزای ٨٦١ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە. شووناس و زانیاری زیاتر لەسەر ئەو کەسانە لە خشتەی خوارەوە دەخرێتە بەر دیدی بەردەنگانی ماڵپەڕی "هەنگاو": %d9%a2%d9%a3%d9%a3 بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "هەنگاو"، ١٠ کەس لەو کەسانەی کەلەلایەن دادگاکانی رێژیمەوە سزا دراون، دوای تێکهەڵچوونی چەکداری نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکرات لەشاری شنۆ لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی مەهاباد و شنۆوە دەستبەسەر کراون و دواتر ئەو سزایانەیان بەسەردا سەپاوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە