ژنێک بەهۆی هەژارییەوە خۆی هەڵواسی
١٩ ڕەزبەر ٢٧١٦، ١١:٤٤
هەنگاو: لە شاری سنە ژنێک بە هۆی هەژاری و دەستکورتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "هەنگاو"، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٧ی رەزبەر، ژنێک بە هۆی دەستکورتی و هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەواڵنیری "هەنگاو" لە شاری سنە ناسنامەی ئەو ژنەی "سەفیە . ک " راگەیاندووە کە دایکی دوو منداڵیش بووە.
ئەو ژنە دانیشتوی شارەکی ئەساولەی نایسەری شاری سنە بووە و لەرێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراوی ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی "هەنگاو"، لەماوەی مانگی رابردوودا ٧ ژن و کچی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٤ حاڵەت لە رێگای خۆهەڵواسینەوە بووە.