تاران؛ کرێکارێکی کورد گیانی لە دەست دا
١٩ ڕەزبەر ٢٧١٦، ٢٢:٥١
هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەنگاو، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٨ی رەزبەر، کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، لە شاری تاران بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە گیانی لە دەست دا.
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری مەریوان ناسنامەی ئەو کرێکارە کوردەی زانیار ئەحمەدی تەمەن ٢٣ ساڵ راگەیاندووە.
زانیار بەهۆی نەبوونی دەرفەتی کار لە کوردستان و لە رووی ناچارییەوە رووی لە تاران کردبوو کە رۆژی دووشممە بەهۆی کەوتنەخوار لە داربەست گیانی لە دەست دا.
هەر ساڵ رێژەیەکی زۆر لەلاوانی کورد بەمەبەستی دۆزینەوەی کار روو لە شارەکانی ئێران دەکەن و بەهۆی رەچاو نەکردنی رێوشوێنە ئیمەنییەکان لەلایەن خاوەن کارەکانەوە، ساڵانە دەیان لاوی کورد لەپێناو ناندا گیانیان لە دەست دەدەن.