خۆکوژی ژنێک لە شاری شنۆ

٢٠ ڕەزبەر ٢٧١٦، ٢٢:٤٠
  هەنگاو: لە درێژەی دیاردەی خۆکوژی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ژنێکی دیکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەری هەنگاو، رۆژی دووشەممە، رێکەوتی 19ی رەزبەر، ژنێک بەناوی نەجیبە حەسەن پوور خەڵکی ئاوایی "پوشاوێ " سەر بەشاری شنۆ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو بەهۆی کێشەی خێزانی و ناکۆکی لەگەڵ مێردەکەی خۆی هەڵواسیوەو لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە. بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری "هەنگاو" لە ماوەی 10رۆژی رابردوو 3ژن لە شارەکانی سەقز.سنە و شنۆ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە