کرێکارێکی دیکەی کورد گیانی لەدەست دا

٢٢ ڕەزبەر ٢٧١٦، ١١:٢٧
  هەنگاو: کرێکارێكی کورد لە یەکێک لە گوندەکانی دەوروبەری سنە، بە هۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوێنی کارەکەی گیانی لەدەست دا. بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٨ی رەزبەر، کرێکارێکی کورد لە ناوچەی سنە بە هۆی تەپینی بیرەوە گیانی لەدەست داوە. هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سنەوە ناسنامەی  ئەو کرێکارە کوردەی "غالیب مەڵایی" راگەیاندووە. ئەو کرێکارە کوردە خەڵکی گوندی «تواری مەڵا"ی سنە بووە کە بەهۆی تەپینی بیرەوە گیانی لەدەست داوە. رووداوەکە کاتێک روویداوە کە ناوبراو بە مەبەستی چاو لێکردنی بیرێکی ٧ میتری کە بە هۆی بێڵی میکانیکییەوە هەڵکەندرابوو، چووبووە ناو بیرەکە و لەو کاتەدا بیرەکە تەپیوە و بووەتە هۆی گیان لەدەست دانی.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە