كوژران و بریندار كردنی كۆڵبه‌رانی كورد به‌رده‌وامه
٢٢ ڕەزبەر ٢٧١٦، ١٣:٤٣
هەنگاو:تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی رێژیمی ئێران روو بە کۆڵبەران ،بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی پیرانشاری لێ کەوتەوە.
به‌پێی راپۆرتی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ری مافی مرۆڤی هه‌نگاو، رۆژی ٢١ی ره‌زبه‌ر، له شوێنێك به ناوی پردی سۆران هێزه چه‌كداره‌كانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران کاروانێکی كۆڵبه‌رانیان داوەتە به‌ر ده‌سڕێژی گولـله و له ئاكامدا كۆڵبه‌رێكی كوردی خه‌ڵكی شاری پیرانشار به ناوی "ئه‌بووبه‌كر فه‌یزه" بریندار كراوه.
بەپێی هەواڵێک کە ماڵپەری کوردپا بڵاوی کردوەتەوە، ئەو کۆڵبەرە کوردە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێری باشوری کوردستان لەژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ناوبراو رایگه‌یاندووه كه ئه‌بووبه‌كر فه‌یزه ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ گولـله به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و برینه‌كه‌ی سه‌خته.
چه‌ند رۆژ پێشتر و له ناوچه‌ی چۆمانی سه‌ر به شاری بانه كۆڵبه‌رێكی كورد به ناوی مه‌هدی رهحیمزاده كوڕی ئه‌حمه‌د كه‌وته به‌ر ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی رێژیم و گیانی له‌ده‌ست دا.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەری"هەنگاو"، لە ماوەی 20رۆژی رابردوودا بەهۆی تەقەی راستەوخۆیی هێزە ئینتزامیەکانی رێژیمی ئێران، 2 کۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و 3 کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بوون.