کرێکارێکی سەقزی لەباشووری کوردستان گیانی لەدەست دا
٢٥ ڕەزبەر ٢٧١٦، ٢٠:٠٣
هەنگاو: هاووڵاتییەکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بە مەبەستی کرێکاری چوبووە باشووری کوردستان، بەهۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدست دا.
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤ی رەزبەر، کرێکارێکی خەڵکی سەقز بەناوی "عەلی مورادی" بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.
هەواڵنێری ماڵپەری هەنگاو لە شاری سلێمانی لەو باروەوە وتی" عەلی مورادی تەمەن ٣٠ ساڵ ، لە بینایەکی نیوەکار بەربووەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، سەدان هاووڵاتیی کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی نەبوونی هەلی کار، روویان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کردوە و بەهۆی نەبونوی ئیمەنی لەشوێنی کار ساڵانە چەندین کەس بەهۆی رووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دەدەن.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ماڵپەڕی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی رابردوودا ٣ کرێکاری کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان بە هۆی رووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.