سەقز.. کچێک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

٢٦ ڕەزبەر ٢٧١٦، ٠٠:٠٧
هەنگاو: لە درێژەی دیاردەی خۆکوژی لەنێو ژنانی کوردستان، کچێکی تەمەن 25 ساڵ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤیی هەنگاو، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ١٥رەزبەر، کچێک بە ناوی ئەفسانە رەحمانپوور خەڵکی گوندی سونەتە سەر بەشاری سەقز، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لەئاکامدا گیانی لەدەست دا. ئەفسانە رەحمانپوور ٢٥ساڵ تەمەنی بووە و دەگوترێ لەبەر کێشەی خێزانی و ناکۆکیی نێو بنەماڵە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەری هەنگاو، لە ماوەی ١٥رۆژی رابردوودا، ٣ ژن لە شارەکانی شنۆ، سەقز و سنە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە