دەستدرێژی کرایە سەر زیندانییەکی کورد

٢٦ ڕەزبەر ٢٧١٦، ١٣:٥٣
هەنگاو: زیندانییەکی تەمەن ٢٣ ساڵی کورد کە خەڵکی شاری بۆکانە، بە هاوئاهەنگی بەرپرسانی زیندانی رەجایی شاری کەرەج دەستدرێژیی کرایە سەر. بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لەماوەی رۆژانی رابردوودا لاوێکی کورد بەناوی " موحسین . ر" تەمەن ٢٣ ساڵ و کوڕی " ر . ر" لەلایەن "ئەرازێل و ئۆباش" و "کەسانی سیخۆر " ی حیفازەت ئیتلاعاتی زیندانی رەجایی شاری کەرەجەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر. موحسین دوو مانگ بەر لەئێستا  بە تۆمەتی گوازتنەوەی "مەشرووب" لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی کەرەجەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی رەجایی شاری ئەو شارە گوازرایەوە. ئەو زیندانییە کوردە ئێستا لە بەندی ٣ی زیندانی رەجایی شار راگیراوە و سکاڵای بە نیسبەت دەستدرێژی بۆ سەر خۆی لەلایەن بەرپرسانی حیفازەت ئیتلاعاتەوە بێ وڵام ماوەتەوە. سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بە هەواڵنێری "هەنگاو"ی راگەیاند کە "بەرپرسانی حیفازەت ئیتلاعات "موحسین "یان ئەشکەنجە داوە و داوایان لێکردووە کە سکاڵاکەی وەر بگرێتەوە." ئەو سەرچاوەیە رایشی گەیاند لەو رووەوە کە دەستدرێژی کەرەکان کەسانی سیخۆری حیفازەت ئیتلاعات و کەسانێکن کە لە زیندان ماددە هۆشبەرەکان بڵاو دەکەنەوە، سکاڵای ئەو زیندانییە کوردە بێ وڵام ماوەتەوە و ماوەی ٤ رۆژە کە لەو بەندەدا راگیراوە و بەشێوەیەکی بەردەوام دەستدرێژی دەکرێتە سەر.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە