رێگری لەچارەسەری پزیشکی بۆ زیندانییەکی ٥٠ ساڵەی کورد دەکرێت

٢٨ ڕەزبەر ٢٧١٦، ٢٣:٣٥
هەنگاو: به‌ندكراوێكی تەمەن 50 ساڵی کورد لە زیندانی ئورمیە، پێویستی بە چارەسەریی پزیشکی هەیە، بەڵام لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بێبەشکراوە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، کامیل شەبلوویی، به‌ندكراوی سیاسیی تەمەن ٥٠ ساڵی کورد کە لە زیندانی ئورمیە ڕاگیراوە بە هۆی نەخۆشیی دڵەوە، پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی هەیە. بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی "تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان"، سەرەڕای ئەو پێویستییە حاشاهەڵنەگرە، بەرپرسانی زیندانی ئورمیە لە دانی مرەخەسی پزیشکی یان پێدانی مافی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بێبەشیان کردووه. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە رایگەیاندووە کە بەرپرسانی زیندان هۆی بێبەریکرانی ناوبراویان لە مافی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ئەمنیەتی بوونی کەیسەکەی ڕاگەیاندووە. کامیل شەبلوویی، خاکەلێوەی ساڵی 1389 دەستبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ "حیزبێکی ئۆپۆزێسیۆنی رێژیمی ئێران" ماوەی 5 مانگ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیتلاعاتدا راگیرا. ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی گوندی باوان سەر بە ئورمیە پاش ئەشکەنجەیەکی زۆر بە مەبەستی دانپێدانان، دواجار بۆ زیندانی ناوەندیی ئورمیە ڕاگوێزرا و پاش دوو مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. ناوبراو دواتر بەهۆی کەیسێکی هاوبەش لەگەڵ بێهرووز ئاڵخانی، زیندانیی سیاسیی کوردی لەسێدارەدراو و دوو هاووڵاتیی کوردی دیکە لە ڕێکەوتی 23ی ڕەزبەری ساڵی 1390 دادگایی کرا و بە چوار ساڵ به‌ندكران سزا درا.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە