دوو چالاکی کرێکاری لە تۆمەت بێبەری کران

٢٩ ڕەزبەر ٢٧١٦، ١٣:٥٠
هەنگاو: دوو چالاکی کرێکاریی کورد لەلایەن دادگای شاری سنەوە بە نیسبەت ئەو تۆمەتانەی کە خرابوونە پالیان بێبەری کران. بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دادگایەکی شاری سنە حوکمی بێبەریبوونی مزەفەر ساڵح‌نیا ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئازادی کریکاران و هاشم روستەمی چالاکی کرێکاریی کوردی لەو تۆمەتانەی کە خرابوونە پاڵیان، راگەیاند. هاشم روستەمی رێکەوتی ٢٩ی جۆزەردان و مزەفەر ساڵح نیا سەرەتای مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و پاش ٢٠ رۆژ بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوون.   ئەو دوو چالاکە کرێکارییە کوردە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن لقی چواری بازپۆرسی شاری سنەوە تۆمەتی "پروپاگەندە دژی نیزام" خرابووە پاڵیان.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە