تەقینەوەی مین لە سەردەشت دوو قوربانیی لێکەوتەوە

٢٩ ڕەزبەر ٢٧١٦، ١٤:٤٦
هەنگاو: تەقینەوەی مین لەشاری سنووریی سەردەشت دوو مین‌هەڵگیری بریندار و رەوانەی نەخۆشخانە کرد. بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، سەرەتای ئەم حەوتووه‌ دوو مین‌هەڵگر لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون. ماڵپەڕی "مین و ژیان" ناسنامەی ئەو دوو مین‌هەڵگرەی "حوجەت چوبین" و "حوسێن زولفەقاری" راگەیاندووە. بەپێی راپۆرتی نێردراو، لاقی چەپی حوجەت بە سەختی بریندار بووە و چەندین پارچەش بەر جەستەی کەوتووە و زولفەقاریش یەکێک لە لاقەکانی بریندار بووە. بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ماڵپەڕی هەنگاو، لەماوەی ٢٠ رۆژی رابردوودا ٤ مین‌هەڵگەر لەناوچە سنوورییەکانی شاری سەردەشت بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون .

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە