بەندکراوێکی کورد لە زیندان ئیفلیج بووە

٢٩ ڕەزبەر ٢٧١٦، ١٨:٠٧
هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبیی کورد کە پووشپەڕی ئەمساڵ ڕاپێچی زیندان کرابوو، رۆژی رابردوو و لەکاتی ئازاد بوون بە ویلچێر لە زیندان هێنایانە دەرەوە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی رەزبەر، دڵشاد وەسیمی بەندکراوی مەزهەبیی خەڵکی پاوە لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج، ئازاد بوو. ماڵپەری "‌هه‌رانا" لە راپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە کە دڵشاد بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەی هێزە داپڵۆسێنەرەکانی نێو زیندانی رەجایی شار، باری تەندروستیی ناجێگیر بووە و بە کەڵکوەرگرتن لە ئامێری ویلچێر لە زیندان هێناویانەتە دەروە. دڵشاد وەسیمی لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاویی شاری پاوەیە کە رێکەوتی ١٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو. ئەو زیندانییە کوردە بە مەبەستی ترساندن چەندین جار لەلایەن بەرپرسانی به‌ندیخانه‌وه‌ پەتی سێدارە خرابووە ملی و ئەمەش وای کردبوو کە لەرووی دەروونیشەوە تووشی کێشە بێ و باری دەرونیشی ناجێگیر ببێت.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە