هاووڵاتیەکی دێولانی دوای ٤ ڕۆژ ئازاد کرا

٢٩ ڕەزبەر ٢٧١٦، ١٨:٠٧
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێولان پاش ٤ رۆژ لە دەستبەسەر کردنی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیمه‌وه‌، ئازاد کرا.  بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤیی هەنگاو، سەعدی خالیدیان، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێولان، دوای ٤ رۆژ لە دەستبەسەر کران و راگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٩ی رەزبەر، ئازاد کرا. هەواڵنێری هەنگاو لە شاری دێولان ڕایگەیاندووە کە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ناوبراو پێوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ یەکێک لە میدیا کوردیەکان لە دەرەوەی وڵات بووە. سەعدی خالیدیان، ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەزبەر لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری دێولان سەربە پارێزگای سنەوه‌ دەستبەسەر کرا بوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە