قوروە.. هاووڵاتییەکی بەهایی ئازاد کرا

٣٠ ڕەزبەر ٢٧١٦، ٠٢:١٠
هەنگاو: یەکێک لە هاووڵاتییانی پێڕەوی ئایینی بەهایی دانیشتووی کوردستان دوای دوو حەوتوو و بەدانانی بارمتە، لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ماریا کەوسەری هاووڵاتیی بەهایی دانیشتووی قوروە ، کە دوو حەوتوو بەرلەئێستا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەزبەر ، ئازاد بوو. هەواڵنێری هەنگاو لەشاری سنە لەوبارەوە گوتی: "ماریا بە دانانی بارمتەی ٦٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەیەکی کاتی لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کراوە". ماریا کەوسەری ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٣ی رەزبەر، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری قوروەوە دەستبەسەر کرابوو. دوو ڕۆژ دوای دەستبەسەرکرانی ناوبراو، هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم شوێنی ژیانی ئەو هاووڵاتییە بەهاییەیان پشکنیبوو.    

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە