ژنێکی کورد لە به‌ندیخانه‌ گیانی لەدەست دا

٣٠ ڕەزبەر ٢٧١٦، ٢٠:٥٩
هەنگاو: ژنێکی کوردی مەحکووم بە سزای سێدارە، لە زیندانی ئورمیە گیانی لەدەست دا. بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٣٠ی رەزبەر، ژنێکی کورد بە ناوی "سدیقە جەعفەرزادە" بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە زیندانی ئورمیە گیانی لەدەست داوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری هەنگاوی راگەیاند کە سدیقە تەمەن ٦٤ ساڵ و خەڵکی شاری ئورمیە بووە. ئەو ژنە کوردە پێشتر و بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان" لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای سیدارەی بەسەردا سەپابوو. دەگوترێت بەساڵاچوون و گوشاری دەروونی بە هۆی ئەگەری بەڕێوەچوونی سزاکەی هۆکاری جەڵتەی دڵی ئەو ژنە کوردە بووە . لە زیندانی ئورمیە سەدان کەس چاوەڕوانی بەرێوەچوونی سزای سێدارە دەکەن کە دەیان کەسیان ژنن و زۆربەیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان ئەو سزایەیان به‌سەردا سەپاوە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە