سنە.. تەرمی کچێک دۆزرایەوە

١ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٩:٠٥
هەنگاو: تەرمی کچێکی سنەیی کە حەوتوویەک بێ سەروشوێن بوو، دۆزرایەوە. بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، رۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣٠ی ڕەزبەر، تەرمی کچێک بەناوی "سروە شەریعەتی" لەبەنداوی قشڵاخی شاری سنە دۆزرایەوە. هەواڵنیری "هەنگاو" لەشاری سنە رایگەیاند کە سروە تەمەن ٢٢ ساڵه‌ و ماوەی یەک حەوتوو بووە کە بێ سەروشوێن کراوە . تەرمی ئەو کچە ئاسەواری لێدانی پێوە دیار بووە و ئەمەش دەری دەخات کە خۆی نەکوشتووە، بەڵکوو کەس یان کەسانێک ئەو کچەیان ڕفاندووە و پاش ئەشکەنجە و ئازار کوژراوه‌ و تەرمەکەیان خستووەتە نێو بەنداوی قشڵاخی شاری سنە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە