هەنگاو ناسنامەی ٢٠ هاووڵاتیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام لە کرماشان ئاشکرا دەکات
١ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ٢٢:٢٦
هەنگاو: دەیان هاووڵاتی کە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە لە زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی سزاکەیان دەکەن.
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، زیاتر لە سەد هاووڵاتیی کوردی مەحکووم بە سزای ئێعدام لە زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان راگیراون کە ناسنامەی ٢٠ کەسیان بۆ ماڵپەڕی "هەنگاو" ئاشکرا بووە.
هەواڵنێری ماڵپەڕی "هەنگاو" لەشاری کرماشان ناسنامەی ئەو ٢٠ کەسەی بەشێوەی خوارەوە راگەیاندووە؛
١_ عەلی سوهرابی خەڵکی کرێند
٢_ مێهران ئەشرەفی خەڵکی کەنگەڤەر (کەنگاوەر)
٣_ بەختیار محەممەدی خەڵکی ڕوانسەر
٤_ مێهرداد کەرەمی خەڵکی کرماشان
٥_ حسێن زەنگەنە خەڵکی ئیسلامئاوا
٦_ ئیلاهی ئەحمەدیان خەڵکی کرماشان
٧_ فەریبۆرز عەبدوڵڵاهی خەڵکی کرماشان
٨_ مێهرداد عەسکەری خەڵی حومەیل
٩_ سیروس کەریمی خەڵکی کرماشان
١٠_ خەیام کەریمی خەڵکی کرماشان
١١_ یەزدان فروشانی خەڵکی کرماشان
١٢_ عەبدولرەحمان مزەفەری خەڵکی قوروە
١٣_ مەسعوود وەکیلی خەڵکی جوانڕۆ
١٤_ ئەشرەف حسێنی خەڵکی کرماشان
١٥_ محەممەد بازانی خەڵکی جوانڕۆ
١٦_ بەهمەن فەتحی خەڵکی جوانڕۆ
١٧_ سینا ئەحمەدی خەڵکی سونقوڕ
١٨_ کەیوان فوادفەڕ خەڵکی پاوە
١٩_ئیمان شێخی خەڵکی سەحنە
٢٠_ مەسعود داستان خەڵکی مەریوان
هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری کرماشان رایگەیاند کە سەرجەمی ئەم کەسانە بە تۆمەتی "کوشتنی ئەنقەست" و " تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرکان" سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپێندراوە.
یەکێک لە نزیکانی حوسێن زەنگەنە بەهەواڵنیری "هەنگاوی"ی گوت: "زیاتر لە سەد بهندكراوی مەحکووم بە سزای سێدارە لەو زیندانە راگیراون".
ئەمە لەحاڵێکدایە کە بەپێی ئامارە نافەرمییەکان زیاتر لە ٥٠٠ زیندانیی مەحکووم بە سزای سێدارە لە زیندانی دێزڵئاوای شاری کرماشان راگیراون.
زیندانی کرماشان به یەکێک لەو زیندانانە بە ئەژمار دێت کە کەمترین راپۆرتی تایبەت بە دۆخی نێو زیندان و هەواڵی مافی مرۆڤیی لێ دیتە دەرەوە و ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە بەرپرسانی ئەو زیندانە بۆ دزە نەکردنی ئەو هەواڵانە رێوشوێنی ئەمنیی توندیان گرتووەتە پێش .