دەستبەسەرکرانی دوو هونەرمەندی کورد لە سنە

٢ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٢:٤٥
هەنگاو: دوو هونەرمەندی کوردی خەڵکی سنە  دوای نزیک بە دوو حەوتوو لە دەستبەسەر کران، هێشتا چارەنووسیان نادیارە. بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەری مافی مرۆڤیی هەنگاو، دوو هونەرمەندی کوردی خەڵکی شاری سنە بەناوەکانی مه‌هدی تەوەکولی و محەممەد عەبدی کە نزیک دوو حەوتوو بەرلەئێستا دەستبەسەر کراون، چارەنووسیان نادیارە . هەواڵنێری هەنگاو لەشاری سنە رایگەیاندووە کە ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەر بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و دەستبەجێ دەستبەسەر کراون. مه‌هدی تەوەکولی یەکێک لە مامۆستایانی وێنەگری ئەنجومەنی سینەمای کوردستانە کە هەتا ئێستا چەندین پێشانگەی وێنەگری لەسەر کارەساتی کۆبانێ و شەنگال بەڕێوە بردووە. هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی رۆڵەکانیان هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە