سەڵماس.. دوو هاووڵاتی کورد لەسێدارە دران
٣ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٩:٠٠
هەنگاو: سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کوردی پارێزگای ئورمیە لە بەندیخانەی سەڵماس جێبەجێکرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢ی ڕەزبەر، سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کوردی دانیشتووی شاری سەڵماس لەبەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری ئورمیە ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەی "بەختیار مامەدی" خەڵکی شاری سەڵماس و "شۆڕش فارۆقی" خەڵکی ناوچەی ئەنزەلی ئورمیە و دانیشتووی شاری سەڵماس ڕاگەیاندووە.
ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە ٦ ساڵ پێش لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای شاری ئورمیەوە بەتۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان" سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو دوو کەسە لەماوەی ٦ ساڵی رابردوودا لە بەندیخانەی شاری سەڵماس راگیراون.