کوژرانی ژنێک بەدەستی هاوسەرەکەی

٣ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٩:٢١
هەنگاو: پیاوێکی توشبووی ماددە هۆشبەرەکان، هاوژینەکەی خۆی بە چەقۆ كوشتووه‌ و دواتر هەوڵیداوه‌ خۆی بكوژێ. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی ڕابردوو، ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەر، ژنێک بەناوی "شۆڕێ شاسەواری" کچی یوسێف، خەڵکی گوندی دزەی مەرگەوەڕ سەر بەشاری ئورمیە، بەدەستی مێردەکەی کە تووشبووی ماددە هۆشبەرەکان بووە، بە لێدانی چەقۆ دەکوژرێت. هەواڵنێری هەنگاو لە شاری ئورمیە ڕایگەیاندووە کە "سەعید سۆفی" هاوسەری کوژراو، بەهۆی بەکارهێنانی مادە سڕکەرەکان، توشی وەهم و گومان دەبێ و دوای ئەوەیکە هاوسەرەکەی دەکوژێ، هەوڵی خۆکوژی دەدات. جێی ئاماژەیە سەعید سۆفی لە نەخۆشخانەی شاری ئورمیە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە