سەقز.. ٣ هاووڵاتی دەستبەسەر کران
٤ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ٢١:٢٤
هەنگاو: لەدرێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم بۆ سەر هاووڵاتیانی شاری سەقز، سێ لاوی دیکەی خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەر کران.
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢ خەزەڵوەر، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئیتڵاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.
هەواڵنێری "هەنگاو" لە شاری سەقز ناسنامەی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی "کامڵ شەریفزادە" و کوڕەمامێکی بە ناوی "غەریب شەریفزادە" و هەروەها کەسێکی دیکە بەناوی "ناسر" راگەیاندووە.
ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە ٣ رۆژ پێش ئێستا و لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر کراون.
هەتا ئێستا هۆ یان هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو سی هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی راگیرانیان بۆ ماڵپەڕی "هەنگاو" روون نەبووەتەوە.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لەناوەندی ئاماری ماڵپەڕی "هەنگاو" لە سەرەتای پاییزەوە ٨ هاووڵاتیی کورد لە شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی بەندیخانە کراون.