دەستبەسەر کرانی ئەندازیارێکی مێعماری لە بۆکان

٨ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ٠٠:٤٢
هەنگاو:  هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٥ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی "ڕێبوار قزڵجی" دوای بانگهێشت کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کرا. هەواڵنێری هەنگاو لەشاری بۆکان رایگەیاند کە چارەنووسی رێبوار دوای بناگهێشت کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات ناڕوونە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە دۆخی ناوبراو، بی ئاکام ماوەتەوە.   رێبوار تەمەن ٣٣ ساڵ و باوکی منداڵێکیشە کە دوای بانگهێشت کرا بۆ ئیدارەی ئیتلاعات نەگەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە. ڕێبوار قزڵچی ئەندازیاری مێعماری و دانیشتووی شاری بۆکانی سەر بە پارێزگای ئورمیەیە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە