گیراوێکی سیاسیی کورد سزای ١٨مانگ زیندانی بەسەرداسەپا

٨ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ٠٠:٥٩
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە، بە تاوانی سیاسی سزای بەندکرانی بۆ بڕایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، حاتەم کامران، حەفتەی ڕابردوو، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئورمیە سزای ١٨ مانگ بەندکرانی بسەردا سەپاو. ماڵپەڕی " تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان" رایگەیاندووە کە ناوبراو بە تۆمەتی "ئەندامەتی لەحیزبە کوردییەکان " ئەو سزایە بەسەردا سەپێندراوە. ناوبراو  پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێرانەوە دەستبەسەرکرابوو. کامران، پاش تێپەڕکردنی مانگێک لە گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعتدا، گوازرایەوە زیندانی ناوەندیی ورمێ و لەو کاتەوە لەوێ بەند کراوە. کۆتاییەکانی مانگی خەرمانان لە لقی دووی دادگای شۆڕشی شاری ئورمیە بە سەرۆکایەتی شێخلوو دادگایی کرا  و حوکمەکەی حەفتەی ڕابردوو پێێ راگەیەندراوە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە