دەستبەسەر کردن و ناڕوونیی چارەنووسی دوو لاوی سەقزی
٨ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ٠٣:٥٢
هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو حەفتە، هەتا ئێستا هیچ هەواڵیک لە چارەنووسی دوو لاوی سەقزی کە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون، لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەنگاو، یاسین کەنعانی تەمەن ٢٩ ساڵ و عادڵ حوسێنزاده تەمەن ٢٦ ساڵ، دوو حەفتە پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رژیمی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیاره. ناوەندی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤی کوردستان لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردۆتەوە، هێزە ئەمنیەتییەکانی رژیم بەبێ ئاگادارکردنەوەو هەبوونی مۆڵەتی فەرمی، ئەو دوو لاوە کوردەیان دەستەبسەر کردووە. هەتا ئێستا هێزە ئیتلاحاتییەکان هیچ زانیارییەکیان لەمەڕ چارەنووس و شویةی راگیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەی خەلكی شاری سەقز نەدرکاندووە. ناڕوونیی چارەنووسی یاسین کەنعانی و عادڵ حوسێنزاده، نیگەرانیی لای بنەماڵە و کەسوکاری ئەو دوو لاوە کوردە دروست کردووە. لەماوەی دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنی نادیار کراون.