ئیلام.. دوو هاووڵاتی لەسیدارە دران
٨ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٧:٤٩
هەنگاو: لە درێژەی ڕەوتی لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی کورد، ئەمجارەیان دوو هاووڵاتیی وکردی خەلکی ئیلام لەسیدارە دران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٦ی خەزەڵوەر، سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی وکردی خەڵکی ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە بەرێوە چوو.
هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری ئیلام ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە کوردەی "فەرشید ڕوستەمی" و "مەجید ڕەبیعی" راگەیاند.
سزای سێدارەی ئەو دوو هاووڵاتییە وکردە لەحاڵێکدا بەڕێوە چووە کە ئەوان ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیلام راگیراون.
هەتا ئیستا هۆکاری سەپاندنی سزای دژە مرۆیی "سێدارە" بۆ سەر ئەو دوو هاووڵاتییە وکردە بۆ "هەنگاو" ئاشکرا نەبووە.