نەبوونی ئیمەنی، گیان لەدەستدانی کرێکارێکی کوردی لێکەوتەوە

٨ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ٢٣:٤٦
هەنگاو: کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، بەهۆی بەربوونەوە لە نهۆمی حەفتەمی بینایەکەوە، گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، میلاد مورادی، کرێکاری کوردی خەڵکی شاری سنە لەکاتی کارکردن لە بینای نەخۆشخانەی کەوسەر لەو شارەدا، تووشی ڕووداوی کار بوو. ئەم کرێکارە کوردە  رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٤ی خەزەڵوەر، لە نهۆمی حەفتەمی ئەو بینایەوە لەکاتی دانانی ئاسانسۆر بەربووەتەوە و گیانی لەدەستداوە.
نەبوونی ئیمەنی لە شوێنی کار و هەروەها گرینگی نەدانی ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەت لەو بارەوە، ساڵانە گیان لەدەستدانی  دەیان کرێکاری لێ دەکەوێتەوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە