هەڵوەشانەوەی سزای سێدارەی سێ چالاکی مەزهەبی

٩ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ٠٠:١٥
هەنگاو: سێ چالاکی مەزهەبیی کورد کە پێشتر سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، سزاکەیان بۆ ١٥ ساڵ زیندانی کەم کرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، سزای سێدارە سێ بەندکراوی مەزهەبیی کورد بەناوەکانی "تەیموور نادرزادە"، " فەرزاد شاه نەزەری" و "فەرشید ناسری" لەلایەن " دیوانی بەرزی وڵاتەوە" هەڵوەشێنداوەتەوە. ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هێرانا" لەڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە کە سزای سێدارەی ئەو ٣ بەندکراوە کوردە بۆ ١٥ ساڵ ڕاگیران لە بەندیخانە کەم کراوەتەوە. لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی "سەلەواتی" سزای ئەو سی بەندکراوە کوردەی بۆ ١٥ ساڵ کەم کردووەتەوە و پێیانی راگەیاندووە. شیاوی باس کردنە کە ئەم سێ بەندکراوە کوردە پێشتر و لەرێکەوتی ١١ی گەلاوێژی ئەمساڵ، هاوڕێ لەگەڵ ٣٤ بەندکراوی مەزهەبی دیکەی بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج گوێزرابوونەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان کە ٢١ کەسیان لەسێدارە دران.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە