ئازادی کاتیی ئاسۆ رەمەزانزادە بە دانانی بارمتە
٩ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ٢٣:٤٨
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە کە دوومانگ بەر لەئێستا لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو، بەدانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئاسۆ ڕەمەزانزادە کە ڕێکەوتی ١ی خەرمانانی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، بەدانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی ئازدا کرا.
هەواڵنیری "هەنگاو" لەشاری سەقز رایگەیاند کە ئاسۆ لەو ماوەیەدا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز راگیراوە.
ئاسۆ رەمەزانزادە لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوییەوە و وەک دەگوترێ هێزە ئیتلاعاتییەکان تۆمەتی لایەنگری لە حیزبە کوردییەکانیان خستووەتە پاڵ ناوبراو.