سەڵماس.. هاووڵاتییەک لەسێدارە درا

١٠ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٧:٥٣
هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی دیکەی کوردی دانیشتووی سەلماس، لەبەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ١٠ خەزەڵوەر، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەڵماس بەناوی "سامی مامەدی" لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە بەڕێوە چووە.
هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری سەڵماس رایگەیاند کە سامی خەڵکی گوندی "قزڵ کەندی"ی ئەو شارە بووە و لەماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا لەبەندیخانە راگیراوە.
سامی مامەدی لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتی "کڕین و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
رۆژی یەکشەممەی حەفتەی ڕابردووش سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کوردی دیکەی خەڵکی سەڵماس، لە بەندخانەی ناوەندیی ئەو شارە بەڕێوە چوبوو.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە