دانانی بارمتەی قورس بۆ ٥ گیراوی سیاسیی کورد
١٠ خەزەڵوەر ٢٧١٦، ١٩:٤٨
هەنگاو: پێنج هاووڵاتیی کوردی دەستبەسەرکراوی کورد بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندان ئازادکران.
بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ڕێبوار قزڵجی، ئەندازیاری مێعماری و چوار دەستبەسەرکراوی سیاسیی دیکەی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.
ئەم ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات کە ڕێبوار، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەر کرابوو و دوای چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.
هەروەها چوار دەستبەسەرکراوی دیکەی سیاسیی کورد کە لە مانگەکانی خەرمانان و ڕەزبەردا دەستبەسەرکرابوون، بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کراون.
پوویا حسێن پەناهی خەڵکی دێولان، سۆران ڕەشیدی خەڵکی مەریوان، ڕزگار ئەمینی خەڵکی ورمێ و ئاسۆ ڕەمەزانزادە خەڵکی سەقز لەو گیراوە سیاسییە کوردانەن کە هەرکام پاش یەک دوو تا مانگێک دەستبەسەری و زیندانی بوون بە دانانی بارمتەی ١٠٠تا ٢٥٠ملیۆنی ئازاد کراون.